زووم.
سوپای ئۆکراین بە تانک و زرێپۆشەوە هێرشیکردە سەر ناوچەی کۆرسک لە باشووری روسیا، هێرشەکە لەلایەن سوپای روسیاوە بەرپەرچ درایەوە.
وەزارەتی بەرگریی روسیا لەو بارەیەوە دەڵێت، سەربازی یەدەگی وڵاتەکەیان رەوانەی ناوچەی کۆرسک کردووە بۆ ئەوەی هێزەکانی روسیا بتوانن بەرپەرچی هێرشەکەی ئۆکراین بدەنەوە، کە بە سەدان سەرباز و پاڵپشت بە تانک و زرێپۆش ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، سوپای ئۆکراین جارێکی دیکە هەوڵیداوە بەشێک لە ناوچەی کۆرسک کۆنترۆڵ بکات، بەڵام تۆپ و موشەک و هێرشی ئاسمانی و درۆنی سوپای روسیا وەڵامدراوەتەوە و هەوڵەکەی شکستیپێهێنراوە.
ئەلێکسی سەمیرنۆڤ، حاکمی ناوچەی کۆرسک لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە، ئێستا دۆخی سنوورەکان لە ژێر کۆنترۆڵدایە.
تا ئێستا ئۆکراین هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو هێرشەوە نەداوە، کە وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی پێکردووە.