38
زووم..
لە باکووری رۆژهەڵاتی سودان بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران ماڵ داڕمان.
سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ئەو ١٧ کەسەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی داڕمانی ماڵەکانیانەوە بووە.
گوتیشی، زۆرێک لەو کەسانەی بریندارن رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، شایەتحاڵێکیش دەڵێت، بارانی بەلێزمە بووەتەهۆی داڕمانی ماڵەکان و ژمارەیەک لە دووکانە بازرگانییەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بنکەی فیدراڵی ئۆپراسیۆنەکانی فریاکەوتن لە سودان، لە سەرەتای مانگی تەمموز تا ئێستا بەهۆی بارانی بەلێزمە و لافاوەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.