50
زووم..
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی هەمواری پرۆژەیاسای دەزگای شەهیدان دەکات، کە تایبەتە بەقەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی بەعس.
پێشتر شوان محەمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی عێراق لەبارەی هەمواری پرۆژە یاساکە، بە زوومی راگەیاندبوو، پرۆژەکە بۆ قەرەبوکردنەوەی خەڵکی کوردستانە، کە بەهۆی رژێمی بەعسەوە زیانیان بەرکەوتووە.
گوتیشی، دەیانەوێت بودجەی قەرەبووکردنەوەکە بخرێتە سەر بودجەی سیادی تا کێشەی دارایی بۆ دروست نەبێت.
حکومەتی عێراق لە ساڵی 2010ەوە قەرەبووی زۆربەی زیانلێکەوتووانی ناوچەکانی خۆی کردووەتەوە، بەڵام زیانلێکەوتووانی هەرێمی کوردستان تائێستا بێ قەرەبوو ماونەتەوە.