زووم..
درەنگی شەوی رابردوو، بنکەی عەین ئەسەد، کە هێزی سەربازیی ئەمریکای لێیە بە دوو مووشەک کرایە ئامانج و پێنج سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنیی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، بنکە سەربازییەکەی نێو فڕۆکەخانەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق بە دوو مووشەکی کاتیۆشا بۆردوومان کراوە، یەکیان داویەتی لەنێو بنکەکە.
چەند بەرپرسێکی ئەمریکیش بە رۆیتەرزیان گوتووە، پێنج سەرباز بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە، هاوکات بەرپرسانی بنکەکە سەرقاڵی پێداچوونەوەن بۆ ئەوەی زیانەکانی بۆردوومانەکە دیاری بکەن.
لە ماوەی سێ شەوی رابردوودا دوو جار هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە سەربازانی ئەمریکای لێن.
بەغدادیش داوای لە واشنتن کردووە تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو تەواوی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.