104
زووم..
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێشەوی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد رەتدەکەنەوە.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە بە دوو مووشەک هێرش کراوەتە سەر عەین ئەسەد و دەڵێت، لە قەزای حەدیسەوە هەڵدراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا وەک سەکۆی مووشەکی بەکارهاتووە و هێزەکانیان دەستبەجێ دەستیان بەسەر ئوتۆمبێلەکەدا گرتووە.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە هەشت مووشەکی دیکەی لەسەر بووە و هێزەکانیان پووچەڵیان کردوونەتەوە.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان راشیگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگری زانیاریی گرنگییان لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەوە دەستکەوتووە و بە دوای دەستگیرکردنیانەوەن.