137
زووم..
ئەمڕۆ دادگای ئێران رایگەیاند، تا ئێستا کەسیان لەسەر دۆسیەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دەستگیر نەکردووە.
ئەسغەر جەهانگیر، گوتەبێژی دادگای ئێران لەو بارەیەوە دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و دوای تەواوبوونی ئەنجامەکان رادەگەیەنن.
راشیگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کەسێکی پەیوەندیدار بە دۆسیەی کوژرانی هەنیە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەکە بەرپرسانی سەربازیی ئێرانیشی گرتووەتەوە.
پێشتر، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئیسماعیل هەنیە لەڕێی مووشەکی کورتمەوداوە لە دەرەوەی شوێنی مانەوەی لە تاران کوژراوە.