زووم..
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەنهێنی لە بەندیخانەیەکی ناوەندی شاری کرماشان لەسێدارە دراوە.
بەگوێرەی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، رەزا رەسایی بەندکراوی سیاسیی کوردی تەمەن 34 ساڵ، کە خەڵکی شاری “سەحنە”ـی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەنهێنی و بەبێ ئاگاداربوونی بنەماڵەکەی لە لەسێدارە دراوە.
رێکخراوەکە دەڵێت، رەسایی سەر بە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بووە، هێزە ئەمنییەکانی ناوەندی پارێزگای کرماشان، بەیانیی ئەمڕۆ بنەماڵەکەیان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کوڕەکەیان لەسێدارە داوە، پێشیان گوتوون ناتوانن تەرمی کوڕەکەیان لە زێدی خۆی بەخاک بسپێرن.
هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، رەسایی ساڵی رابردوو، بە تۆمەتی کوشتنی نادر بەیرامی، سەرۆکی سوپای پاسدارانی شاری سەحنە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.