123
زووم..
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بە پاساوی پێشلكردنی رێنماییەكان، چوار كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دوورخستەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە، بریتیین لە هێلین ئەكرەم و هێمن عومەر و سامان مەحمود و دیاری هیدایەت.
كۆمسیۆن دەڵێت، کاندیدە تاکەکەسییەکە شوێنی پڕناکرێتەوە، بەڵام سێ كاندیدەكەی دیکە داوا لە لیستەكەیان دەكرێت لە ماوەی سێ رۆژدا شوێنگرەوەیان بۆ دابنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە 20ـى ئۆکتۆبەرى داهاتوو هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت، کە کۆمسیۆن ئێستا سەرقاڵى تەواوکردنى رێکارەکانە.