زووم…
سەرچاوەیەکى باڵا لە بەغداد بە زوومى راگەیاند، بەهۆى نەبوونى پارەى نەختینە، تائێستا وەزارەتى دارایی عێراق پارەى بۆ مووچەى مانگى حەوتى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان نەناردووە.
سەرچاوەیەکە دەڵێت، “ماوەیەکە کێشەى پارەى نەختینە لە عێراق دروستبووە و وەزارەتى دارایی پارەى لەبەردەست نییە، بۆئەوەى مووچەى هەرێمى کوردستان بنێرێت.”
بڕیارە سبەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق کۆببێتەوە، سەرچاوەکەى زووم دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى کێشەى نەبوونى پارەى نەختینە دەکرێت.
دوو رۆژ پێش ئێستا ئیخڵاس دلێمى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، لە عێراق کێشەى پارەى نەختینە هەیە و بە ناچارى پارە چاپکراوە، لەسەر ئەمە “وەزیرى دارایی بانگهێشتى لیژنەکەمان دەکەین.”