زووم…
بەگوێرەی کۆتا ئەنجامی دەنگدانی کۆمیتەی نیشتمانیی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەک کاندیدی سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستنیشانکرا.
ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس دەڵێت، کامالا هاریس بەفەرمی کاندیدبوونی مسۆگەر کردووە، ئەوەش دوای پێنج رۆژ دەنگدانی ئۆنلاین، کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 46 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و دەکاتە 99%ـی دەنگی ئەندامانی دیموکراتەکان.
تاوەکو ئێستا کامالا هاریس بەفەرمی وەک کاندیدی دیموکراتەکان رانەگەیەندراوە، بەڵام بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو لە ویلایەتی شیکاگۆ بەفەرمی کاندیدبوونەکەی رابگەیەندرێت.
کامالا هاریس، کە ئێستا جێگیری سەرۆکی ئەمریکایە، دوای کشانەوەی جۆ بایدن لە مانگی رابردوو لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان خۆی بۆ کاندیدی دیموکراتەکان هەڵبژارد.
چاوەڕێ دەکرێت کێبڕکێیەکی گەرم لەنیوان هاریس و ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان دروست ببێت کە تەنها سێ مانگی ماوە بەڕێوەبچێت. بەگوێرەی زۆربەی راپرسییەکان، هەردوو رکابەر رێژەی دەنگەکانیان لەیەکترییەوە نزیک دەبێت.