زووم…
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق بە تۆمەتی نزیکی لە پارتی کرێکارانی کوردستان، تەڤگەری ئازادی و دوو حزبی ئێزدی هەڵوەشاندەوە.
بەگوێرەى بڕیارێکى دەستەى دادوەریى هەڵبژاردنەکانى سەربە ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، حزبەکانی ئازادی دیموکراتیکی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراسى و تەڤگەری ئازادی بە حزبی هەڵوەشاوە دادەنرێن.
بەگوێرەى ناوەڕۆکی بڕیارەکە، داخستنى بارەگاکانى سێ حزبەکە لەسەر داوای فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان و سکاڵایەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بووە، گوتوویانە ئەو حزبانە پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان هەیە و پارتەکەش لە عێراق قەدەغەکراوە.
بڕیارەکە لە رۆژی یەکى ئاب لەسەر بنەمای یاسای پارتە سیاسییەکانی عێراق دەرچووێندراوە.
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق دەشڵێت، بڕیارەکە قابیلی تانەلێدانە و لە دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان، بارەگاکانیان دەدەخرێن و دەست بەسەر سەرچاوە داراییەکانیشیاندا دەگیرێت.