72
زووم..
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بووە و تەنها رەزامەندی سودانی ماوە بنێردرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە سەرجەم رێکارەکانی وردبینی لە لیستی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچەی مانگی حەوت تەواوبووە.
سەرچاوەکە گوتیشی، ناردنی مووچە تەنها رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراقی ماوە.
پێشتریش دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا، کە پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا رەوانەی هەرێم بکرێت.