زووم…
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سێ کچی منداڵ لە بەریتانیا کوژران، خۆپیشاندانی بەریتانییەکان دژی کۆچبەران، بەدیاریکراویش موسڵمانانی وڵاتەکە دەستیپێکرد و تائێستا بەردەوامە.
ماوەی زیاتر لە پێنج رۆژە خۆپیشاندانەکانی بەریتانیا بەردەوامە و هەڕەشە لەسەر ژیانی موسڵمانان و مزگەوتەکانی وڵاتەکە دروستبووە.
لە شەقامی میدڵسبرە لە باکووری بەریتانیا، پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەرانی راستڕەوە توندڕەوەکان و خۆپیشاندەرانی موسڵمان و پۆلیس دروستبوو. خۆپیشاندەران هەوڵی ئەوە دەدەن مزگەوتەکان بڕوخێنن بەڵام موسوڵمانانی وڵاتەکە ناهێڵن، بەتایبەتی کوردانی بەریتانیا کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریان لە رێگریی رووخاندنی خۆپیشاندانەکان کردووە.
بەشێک لە خۆپیشاندەرە موسڵمانەکان دەڵێن، خەمی منداڵە بچووکەکانیانە و یەکەم جارە بەمجۆرە بیر لە بەجێهێشتنی بەریتانیا بکەنەوە.
دوێنێ کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هۆشداری دا بە راستڕەوە توندڕەوەکان و گوتی، هێرشکردنە سەر مزگەوتەکان چەتەیی و رێگرییە، ئەوانەی تۆمەتبار و تێوەگلاون، بە سزای خۆیان دەگەن.