63
زووم…
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بڕانی كارەبا لە پرۆژەكانی دابەشكردنی ئاو، بەشێک لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بۆ ماوەی رۆژێک لە دابەشكردنی ئاو بێبەش دەبن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی، بەتایبەت ناوچەی قڕگە و كوردسات و هەواری شار، بۆ ماوەی یەک رۆژ لە دابەشكردنی ئاو بێبەش دەبن.
لەلایەکى دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمرۆ كێشەی کارەبای پرۆژەی ئاوی سلێمانییان چارەسەر کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، لەدوای راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی هێشتا ئاوی گەڕەکەکان نەهاتووەتەوە و کێشەکە چارەسەر نەبووە.