59
زووم…
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە باڵەخانەیەک لە گەڕەکی هەواری تازەی سلێمانی کەوتەوە و پاش چەند خولەکێک تیمەکانی بەرگریی شارستیانی کۆنترۆڵیان کرد.
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەوبارەیەوە بە زوومی گوت، کاتژمێر 7:09 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ تیمەکانیان لە هەبوونی ئاگرێک لە گەڕەکی هەواری تازە ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و پاش چەند خولەکێک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
گوتیشی، لە رووداوەکەدا تەنها ئیزوگامی باڵەخانەکە سووتاوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تاکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازانرێت.