زووم..
ئاکام فەهمی زوومی بەغداد زانیاریی نوێى لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکراکرد و دەڵێت: لەم هەفتە بە سێ گوژمە پارەى مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران رەوانەى هەرێم دەکرێت.
زوومى بەغداد لە سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە گواستییەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە ئەگەر پێش وادەى کۆتایی دەوام رێکارەکان تەواو بکرێت، ئەوا گوژمەى یەکەمى پارەى مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران دەخرێتە سەر ئەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی هەرێم.
زوومى بەغداد گوتیشى: ئەگەر ئەمڕۆش پارەکە نەنێرا، ئەوە لە سبەینێوە دەست بە رەوانەکردنى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى حەوت دەکرێت و ئەم هەفتەیە تەواوى پارەکە رەوانە دەکرێت.
زوومى بەغداد باسى لەوەش کرد، وردبینى لیستى مووچە تەواوبووە و بۆ ئەم مانگە لیستى مووچەى هێزە ئەمنییەکانیش کێشەى تێدا نییە، بۆیە مووچەى هەموو وەزارەتەکان رەوانە دەکرێت.