52
زووم..
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی کەشناسیی عێراق، سبەی دووشەممە کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق کەمێک بەرزدەبێتەوە.
گوتیشی، رۆژی سێشەممە کەشوهەوا هاوشێوەی سبەی دەبێت، تەنها لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما بەگشتی لە سەرانسەری عێراق بەرزدەبێتەوە.