71
زووم..
خۆپیشاندانەکانی بەنگلادش بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی کۆتای هەلی کاری حکومی بەردەوامە و جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزی دروستبووەوە، بەهۆیەوە هەشت کەس بە فیشەک و چەقۆ کوژران.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەنجانی بەنگلادش چوونەسەر شەقام و داوایان لە شەیخە حسێن، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کرد دەستلەکاربکێشێتەوە.
پۆلیسی بەنگلادش و پزیشکانی وڵاتەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسیان گوت، سێ کەس لە ناوچەی پابنا و دووانی دیکە لە ناوچەی رانگپور لە باکوور و دووانی دیکە لە گەڕەکی مونشیگانگ لە “دەکا”ی پایتەختی بەنگلادش کوژران.
ئەوەش هاتووە یەکێکی دیکە لە کوژراوەکان لە ناوچەی ماگورا بووە کە دەکەوێتە رۆژئاوای بەنگلادش.