زووم..
کارمەندانی بانکی خوێنی ئیسرائیل، لە ژێرزەمینەکاندا ئامادەکاری بۆ خراپترین سیناریۆ دەکەن، کە رەنگە بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و حزبوڵاوە رووبدات.
بانکەکە خوێن بۆ تەواوی نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل و ناوەندە تەندروستییەکانی سوپای وڵاتەکە دابین دەکات، لەئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ
بانکەکە نیشتمانییە و بۆ دابینکردنی خوێنە، خوێن بۆ تەواوی نەخۆشخانەکان و سوپای وڵاتەکە دابین دەکات، هەموو رۆژێک هەزار بۆ هەزار و ٢٠٠ یەکە خوێن کۆدەکرێتەوە.
تاقیگەکانی بانکەکە لە ژێرزەمینەکاندا پارێزراون بۆ ئەوەی ستافی بانکەکە لە هەر هێرشێکی مووشەکی، چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و تەنانەت لە بوومەلەرزەش پارێزراوبن.
ئامادەکارییەکان لە بانکی خوێنی ئیسرائیل بە شێوەیەکن ئەگەر بۆ چەند رۆژێکیش کەس خوێن نەبەخشێت، گرفتی نەبوونی هیچ کام لە گروپەکانی خوێن دروست نەبێت.
کارمەندێکی بانکەکە دەڵێت: هەمیشە هەوڵ دەدەین خوێنی پێویستمان لەبەردەستدا بێت بۆ گەورەترین رووداوەکان، رەنگە رووبدەن، وەک ئەوەی لە حەوتی ئۆکتۆبەر روویدا.
ئەو کارمەندە دەشڵێات: تەنانەت ئەگەر چەند رۆژێکیش کەس خوێن نەبەخشێت ئێمە دەمانەوێت بڕی پێویست خوێنمان لە سەرجەم گرووپەکان لەبەردەستدا بێت و خوێن بۆ تەواوی وڵاتەکە دابین بکەین.
کوژرانی ئیسماعیل هەنیەی سەرکردەی حەماس و فواد شکور، سەرکردەی حزبوڵا ئەگەرەکانی هەڵگیرسانی جەنگێکی فراوانی لە ناوچەکە زیاتر کردووە، حزبوڵا و ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل دەکەن و دەهۆڵی جەنگ دەکوتن، ئیسرائیلیش دەڵێت، بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەیە و وەڵامی هێرشیش هەر هێرشە و هیچی دی.