زووم..
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتیی رێکخراوەکە رایگەیاند، ئێران مافی رەوای خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەکاردەهێنێت و بۆ ئەوەش وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و دەستبەجێ دژی ئیسرائیل دەداتەوە.
پێشتریش ئێران لە نامەیەکی هاوشێوەدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەمان بڕگەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەکارهێنابوو.
لەو نامەیەدا، ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بە ئامانجگرتنی هەنیە، پێشێلکارییەکی جددییە بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران و پێشێلکارییەکی روونی بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە کە حکومەتی ئیسرائیل و هاوکارەکانی بەرپرسیارن لەم هێرشە.
دەشڵێت، ئێران درێغی ناکات لە کەڵک وەرگرتن لە مافی سروشتی خۆی بۆ بەرگری، وەک لە مادەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.