زووم..
ئاگرێکی بەرفراوان چەند رۆژێکە شاخەکانی سەلاسی باوەجانی دەسوتێنێت، تا ئێستاش هیچ تیمێکى ئاگرکوژێنەوە نەگەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە بۆ کوژاندنەوەى.
ئاگرەکە لە لەوەڕگە و دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەوە و بەهۆی بارودۆخی نالەباری ژینگەیی و نەبوونی ئامرازی پێویست، لە لایەن خەڵکەوە هەوڵی کوژاندنەوەی بەردەوامە.
ژینگەپارێزان و خەڵکی خۆجێی ناوچەکە خۆیان رێکخستووە و بەرەنگاری ئاگرەکە دەبنەوە بۆ پاراستنی ناوچەکانیان، بەڵام پێویستیان بە یارمەتی حکومەت هەیە و ئەو دیمەنانەی تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە تەنها خەڵک نیشان دەدەن و هیچ هێزێکی ئاگرکوژێنەوەی حکومەت نابینرێت.
ئەم ئاگرە زیانێکی زۆری گەیاندووە بە لەوەڕگەکانی دەوروبەری شاری سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان و مەترسییەکی جددی بۆ سەر ژینگە و سامانە سروشتییەکانی ناوچەکە دروستکردووە.