زووم..
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی زیاتر لە دوو ملیار دینار زیادیکردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکان لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردە و بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕەکە، لە ٢٧ی تەمموز تا ئەمڕۆ بڕی داهات ٢٢ ملیار و ٦٢٩ ملیۆن و ٩٥٥ هەزار دینار بووە.
ماڵپەڕەکە دەشڵێت، لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی ٢٢ ملیار و ٥٠ ملیۆن و ٣٧ هەزار بە شێوەی نەختینە بووە، کە دەکات ٩٧% و بڕی ٥٧٩ ملیۆن و ٦٤٧ هەزار دیناریش بە شێوەی چەک و ئەوەی دیکەشی کە ٢٧٠ هەزار دینارە بەشێوەی مقاسە بووە.
هەر بە گوێرەى ماڵپەڕەکە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو دوو ملیار و ٤٤٧ ملیۆن و ٢٣ هەزار دینار زیادیکردووە، بەجۆرێک لە ٢٠ـی تەمووز تاوەکو ٢٦ـی تەمموز داهاتی سلێمانی ٢٠ ملیار و ١٨٢ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار دیناربووە. ئەوەش بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت.