زووم..
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی ئیسماعیل هەنیە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەخاکبسپێردرێت، دوای ئەوەی لە مزگەوتی ئیمام محەمەد بن عەبدولوەهاب نوێژی مردووی لەسەر دەکرێت.
بزووتنەوەی حەماس ئاشکرایکرد، تەرمی هەنیە لە گۆڕستانی شاری لوسیل لە باکووری پایتەختی قەتەر بە ئامادەبوونی جەماوەر و بەرپرسانی حەماس و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەخاکدەسپێردرێت.
هەنیە بۆ بەشداری لە رێورەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران سەردانی تارانی کردبوو، دواتر لە شوێنی مانەوەی خۆی بە ئامانج گیرا و لەگەڵ پاسەوانێکی لە کوژرا.
کوژرانی هەنیە پێشهاتێکی گەورە و چاوەڕوان نەکراو بوو، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە دۆخێکی ئاڵۆزترەوە، چونکە دوای رووداوەکە بەرپرسانی ئێران لەسەر ئاستی باڵا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل رایگەیاند، ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرش و سیناریۆیەکە.