49
زووم..
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان پێنج منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو رووداوەکە دوێنێ شەو کاتژمێر نۆ و نیوی شەو بووە لە ناوەندی شاری رووها رووداوەکە روویداوە.
حەسەن شڵداک، پارێزگاری رووها رایگەیاند، دوو منداڵ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و شەش برینداریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، سێ منداڵی دیکە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لەپاش رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە، هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی شۆفێرە هەڵاتووە بەردەوامە.