زووم..
بەیانی ئەمڕۆ کێشە بۆ بەکارهێنانی ئینستاگرام لە تورکیا دروست بووە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى حوڕییەت لە تەواوى تورکیا رێگریی لە چوونە نێو ئینستاگرام دروستبووە.
لە ماڵپەڕی دامەزراوەی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری تورکیا رایگەیاندووە، بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لە بەیانی ئەمڕۆوە کێشەیان بۆ چوونە نێو ئینستاگرام بۆ دروستبووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: بە تووندی سەرکۆنەی پلاتفۆرمی ئینستاگرام دەکات کە رێگری کردوە لە بڵاوکردنەوەی پەیامی سەرەخۆشی لەسەر شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە.
راشیگەیاندبوو، هەرچەندە ئیسرائیل فەڵەستینی بکوژێت، دۆزی دادپەروەرانەی فەڵەستین لە مێژوودا ناسڕدرێتەوە و دەوڵەتی ئیسرائیل وەک ئەنجامدەری تیرۆر و داگیرکاریی و جینۆساید ناوى دەچێتە مێژووەوە.