زووم..
زانکۆی کوردستان لە سنەی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە زانستی و فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و روسیا، میوانداری لە خوێندکارانی روسیا دەکات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی مێهر، ئەمڕۆ زانکۆی کوردستان و زانکۆی ئوڕاڵی روسیا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا جەختیان لەسەر فراوانکردنی هاوکاریی زانستی و فەرهەنگی کردەوە و پلانی ئاڵوگۆڕی خوێندکار و پرۆفیسۆر، بەڕێوەچوونی خولی زمان و بەڕێوەبردنی پۆلەکانی زمانی روسی لە زانکۆی کوردستانیان پەسەند کرد.
دەشڵێت، زانکۆی ئۆڕاڵ پابەند بووە بە دابینکردنی وانەیەکی باش بۆ فێرکردنی زمانی روسی لە زانکۆی کوردستان و ناردنی مامۆستا بۆ وانەگوتنەوە. هەروەها ئەم زانکۆیە بەنیازە لە هاوینی 2025دا ژمارەیەک خوێندکاری کوردستان لە خوێندنگە هاوینەییەکانیان وەربگرێت و تێچوونەکانیش دابین بکات.
لەلایەکی دیکەوە زانکۆی کوردستان بڕیاری داوە مامۆستا بۆ فێرکردنی زمانی کوردی و فارسی بە خوێندکارانی روسی دابینبکات و پلانی هەیە خولی هاوینە یان زستانە بۆ ماوەی کورتخایەنیان بۆ دابین بکات.
دەشڵێت، ئەم رێککەوتنانە ئیرادەی جدی هەردوو زانکۆ بۆ پەرەپێدانی هاوکاری زانستی و فەرهەنگی نیشان دەدەن.