67
زووم..
عارف محامی، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەی مەدای رایگەیاندووە، لە کاتى هەمواری یاساى پلەبەندى وەزیفى، مووچەى سەرجەم فەرمانبەرانى عێراق بەرزدەکرێتەوە و پلەبەندى وەزیفى فەرمانبەران لاى حکومەتە و هێشتا رەوانەى پەرلەمانیان نەکردووە، بۆ ئەوەى بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
راشیگەیاند، پەرلەمان لە چاوەڕوانى حکومەتدایە و لە میانى گفتوگۆکردن و بڕیار لەسەردانیدا ژمارەیەک یاساو و بڕیارى پێشوو هەڵدەوەشێتەوە.
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیران لە 20ـى شوباتى رابردوودا رایگەیاند، بە هەموارکردنەوەى یاساى پلەبەندى وەزیفى 34 یاسا و بڕیارى پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە ئەوەش پێویستى بە توێژینەوەى ورد و زیاترە.