154
زووم..
ئەمڕۆ کەسێک لە بەشی راگیراوانی پۆلیسی سلێمانی گیانیلەدەستدا، کە لە مانگی هەشتی ساڵی رابردووەوە بە تۆمەتی کوشتنی چەند کەسێک راگیرابوو.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە زوومی گوت، ئەو کەسە، کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی سێ کەس لە شارۆچکەی پیرەمەگرون، پێشتر لە گرتووخانەوە چەند جارێک بەهۆی نەخۆشییەوە براوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ کراوە.
سەرچاوەکە گوتیشی: ئەو کەسە ئەمڕۆ لە کاتی بردنیدا بۆ دادگا لە بەردەم بەشی قەڵەمی گرتن و گواستنەوەی سلێمانیدا کەوتووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی گوت: ئێستا تەرمی ئەو کەسە لە پزیشکی دادوەرییە بۆ ئەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانی روونبکرێتەوە.