310
زووم..
بانکی رەشید بڕیاریدا پێدانی قەرزی کڕینی خانوو، یەکەی نیشتەجێبوون لە ١٥٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ٢٠٠ ملیۆن دینار زیاد بکات.
بانکی رەشید لە راگەیەنراوێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، هەر کەسێک خوازیاری کڕینی خانوو، شوقە، یاخود زەوییە دەتوانێت قەرزێک بەبڕی ٢٠٠ ملیۆن دینار لە بانکەکە وەربگرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، قەرزەکە بە دوو بەش و بە دوو قۆناغ دەدرێتە هاووڵاتیان، بەشی یەکەمی قەرزەکە لە دوای تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتییەکەیە لە تۆماری خانووبەرە و لە دوای تەواوکردنی رێکارەکانی کڕینی خانوو یان یەکەی نیشتەجێبوونەکە بەشەکەی دیکەی قەرزەکە دەدرێتە هاووڵاتییەکە.
بانکی رەشید دەڵێت، هاووڵاتیان دەتوانن لە لقەکانی بانکەکە لە بەغداد و ناوچەکانی دیکە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەکە بکەن.