زووم..
عەلی قەرەداغی: شەهیدبوونی هەنیە وەک هێمای بەرخۆدان و قوربانیدان دەمێنێتەوە
سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانایانی موسڵمان دەڵێت، شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وەک هێمای بەرخۆدان و قوربانیدان دەمێنێتەوە، ئەو پیاوێکی راستەقینە بوو و تا دوا سات وەک پارێزەری ئازادی و دادپەروەری بۆ گەلی فەڵەستین مایەوە.
دەشڵێت، شەهیدبوونی هەنیە بۆ هەمیشە وەک هێمای بەرخۆدان و قوربانیدان دەمێنێتەوە و دەبێتە جێگای شانازی بۆ نەوەکانی داهاتوو.
سهڵاحهدین بههادین لەبارەى کوژرانى هەنیە: شەهید بوونت پیرۆز
سهڵاحهدین بههادین، ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، ئیسماعیل هەنیە ئەو شتەی بەدەستهێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتی بۆ دەخواست، پیرۆزە لە میللەتى ئیسلام کە خاوەنی پاڵەوانی لەو جۆرەیە.
ئهمینداری گشتی یهكگرتوو دەشڵێت، سهرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ مرۆڤە خراپەکان و منداڵکوژ و خیانەتکاران لە هەر شوێنێک بن.
محەمەد حەکیم گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان: دەک پیرۆزت بێت شەهیدی، پیاوانە لەسەر رێبازی پێغەمبەر ژیایی و لەپێناو رزگارکردنی خاک و میللەتی خۆتدا هەموو هەولێکت دا و دواجار شەهیدکرایت و تۆ براوەی، دوژمنانت سەرشۆڕ و ریسوابن.
محەمەد حەکیم لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا دەڵێت، تۆ راستگۆبووی کە ووتت، ئێمە هەست بە قورسایی بەرپرسیارێتی خۆمان دەکەین بەرامبەر بە پرسی فەلەستین و ئەمەش بەرپرسیارێتییەکە کە تێچووی هەیە و ئێمەش بۆ ئەم تێچوونانە ئامادەین، شەهیدبوون لەپێناو فەلەستین و لەپێناو خودای گەورە و لە پێناوی کەرامەتی ئەم میللەتە.
عەبدوڵا وەرتی، گوتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی: کەسێک لە پێناو گەل و بیر و باەڕی بە دەستی دوژمن شەهید ببێت پالەوانی ئومەوتەکەیەتی
عەبدوڵا وەرتی دەشڵێت، ئیسماعیل هەنیە خۆی و زۆربەی خانەوادەکەی کردە قوربانی بۆ گەل و وڵات و دینەکەی هەرگیز کوشتن وتیرۆر هیچ ئەنجامێکی نیە، تەنها مایەپووچی نەبێت بۆبکەرانی، خوێن و ناویان دەبێتە هەوێنی شۆڕش و بەرخۆدانی گەورەتر