زووم..
مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دەربڕی.
لەم پەیامەدا رایگەیاند کە ئێرانی ئازیز ئەمڕۆ شەریکی خەمی هاوڕێی خەم و شادی هەمیشەیی خۆیەتی و ئەم رۆژە بەرز دەکاتەوە و دەڵێت: لەسەر شانەکانی خۆم تەرمەکەی بەرەو ناشتن دەبەم.
پزشکیان لە پەیامەکەیدا باسی لە بوێری هەنیە و رۆڵی ئەو لە بەرخۆدانی فەلەستین کردووە و شەهیدبوونی وەک هونەری پیاوەکانی خودا باس کردووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە پەیوەندی نێوان گەلانی ئێران و فەلەستین لە هەموو کاتێک بەهێزتر دەبێت و رێگای خۆڕاگری و بەرگری لە ستەملێکراوان لە هەموو کاتێک بەهێزتر پەیڕەو دەکرێت.
هەروەها رایگەیاند که کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری له هەموو خاک و شەرەفەکەی خۆی دەکات و داگیرکەرانی تیرۆریستی له کردەوە ترسنۆکانەکانیان پەشیمان دەکاتەوه .