126
زووم..
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس رایگەیاند، ئاگاداری هێرشەکەن و ئەگەر هێرش بکرێتەوە سەر ئیسرائیل، ئەوا ئەمریکا هاوکاریی ئەو وڵاتە دەکات بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئۆستن ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری و پاڵپشتیی ئیسرائیل.
دەشڵێت ئەوەی لەدەستیان بێت دەیکەن بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و ئارامکردنەوەی دۆخەکە بە چارەسەری دیپلۆماسی.