زووم..
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی کوژرانی ئیمساعیل هەنیە لە تاران بەردەوامە و خوێنی بەهەدەر ناڕوات.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران لە بارەگای رێبەری باڵای ئێران بە ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە تاران کۆبوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، باڵاترین دەزگای ئەمنی ئێران بڕیار لەسەر ستراتیژی وەڵامدانەوەی ئەو وڵاتە دەدات.
سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی کوشتنی هەنیە لە تاران دەستپێکردوە و دواتر ئەنجامەکانی رادەگەیەنن.
هاوکات ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران و وردەکارییەکانی بەردەوامە.
دەشڵێت، خوێنی ئیسماعیل هەنیە بەهەدەر ناڕوات، کوژرانیشی لە تاران گوزارشتە لە پەیوەندی بەهێز و قوڵی نێوان ئێران و فەڵەستن.