51
زووم..
ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکی ئیسلامی دەڵێت، بەهۆی جەنگی غەزەوە جیاکاری و هێرش لە دژی موسڵمانانی ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا حەفتا زیادیکردووە.
ئەنجومەنەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا چوار هەزار و 951 سکاڵایان پێگەیشتووە سەبارەت بە هێرش و جیاکاری لە دژی موسڵمانان و فەڵەستینییەکانی ئەمریکا.
دەشڵێت، ژمارەی سکاڵاکان بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2023دا، بەڕێژەی لەسەدا حەفتا زیادیکردووە.
ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی ئیسلامی ئەمریکی دەشڵێت، جیاکارییەکان لە بوارەکانی کۆچ و پێدانی مافی پەنابەری و خستنەسەرکار و خوێندندا رەنگیانداوەتەوە، هەروەها تاوان و توندتیژیش بەرامبەر موسڵمانان ئەنجامدراون.