زووم..
دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی مەترسیدار لە تیشکی سەروو بنەوشەیی لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق تۆمارکراوە و ئەمەش مەترسییە تەندروستییەکان بۆسەر پێست و چاو و ئەگەرەکانی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.
دەستەکە لە هۆشدارییەکدا دەڵێت، گەرمای دوو مانگی رابردوو هێندە زۆر بووە، لە هەندێک پارێزگا گەیشتووەتە نیوەی پلەی کوڵان و 50پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە.
دەشڵێت، لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە هەمان شێوە ئاستی تیشکی سەروو بنەوشەیی زیاددەکات و ئەمەش مەترسییەکانی تووشبوون بە سوتانی پێست و شێرپەنجە زیاددەکات و مەترسی بۆ سەر چاوەکان هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشناسیی عێراق، تیشکی سەروو بنەوشەیی لە پارێزگاکانی بەغداد، ئەنبار، سەڵاحەدین، بابل و واست لە ئاستێکی بەرزدایە و بەو هۆیەوە حکومەتی عێراق سوورە لەسەر کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن لە دامەزراوە