198
زووم..
چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعەکان دەیەوێت سونەکان بەزووترین کات کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش وادەیەکی بۆ لایەنە سونەکان دیاریکردووە تا لەسەر ئەو پرسە رێکبکەون.
ئەحمەد موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی گوتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە لایەنە سونەکانی راگەیاندووە کۆتایی ئەم هەفتەیە دوا وادەیە بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان.
دەشڵێت، بە لایەنە سونەکان گوتراوە گەر لەم هەفتەیەدا رێکنکەون، چوارچێوەی هەماهەنگی چیتر چاوەڕێیان ناکات و دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەبێ رێککەوتنی سونەکان ئەنجام دەدرێت.
موسەوی جەختی لەوەشکردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی جدییە لە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەم هەفتەیەدا.