زووم..
بەرپرسانی شوێنەوارناسی کرماشان باس لەوە دەکەن، شوێنێکی مێژوویی سەردەمی چاخی بەردینی کۆن تا سەردەمی چاخی بەردینی ناوەڕاست لە ناوچەی کانزای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە، بەڵام مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.
نیعمەت حەریری، سەرۆکی دەستەی رووپێوی شوێنەوارناسی کرماشان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئیسنا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییەدا چەندین ئامێری بەردینی کۆن دۆزراونەتەوە و دەریدەخەن ئەم ناوچەیە لە یەک ملیۆن ساڵ پێش ئێستاوە تا 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن کۆمەڵگاکانی پێش مێژووەوە بەکارهێنراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ناوچەیە توانایەکی بەرزی هەیە بۆ راکێشانی گەشتیاران و بۆ ئەوەی ببێتە پارکێکی مۆزەخانە، بەڵام بەداخەوە رووبەڕووی مەترسییەکانی وەک گەشەپێدانی شارنشینی و دروستکردنی رێگاوبان و کاری جووتیاران بووەتەوە، کە پێویستی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میراتی رۆشنبیری و رێکخراوەکانی دیکە هەیە بۆ پاراستنی ئەم شوێنەوارە نیشتمانییە.