49
زووم..
لافاو تەواوی کووچە و کۆڵانەکانی گوندێکی نزیک هانۆی پایتەختی ڤێتنامی گرتووەتەوە و هاووڵاتیان بە بەلەم هاتوچۆ دەکەن.
خەڵکی گوندی بێن ڤۆی، کە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە هانۆی دوورە، لەڕێی بەلەمەوە بە شەقامەکاندا هاتوچۆ دەکەن و لەنێو ئەو ماڵانەدا دەخەون، کە لافاو پڕ لە ئاوی کردوون.
هاووڵاتیانی ناوچەکە دەڵێن، بەگشتی هەر کات بارانی بەخوڕ دەبارێت گوندەکەیان پڕ دەبێت لە ئاو.
زیاتر لە هەفتەیەکە بارانی بەخوڕ باکووری ڤێتنام و ناوچەکانی دەوروبەری گرتووەتەوە و بووەتە هۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی رووبارەکان، بەجۆرێک هاووڵاتیانی ناچارکردووە چیدیکە لەڕێی بەلەمەوە هاتوچۆ بکەن و کارەکانی رۆژانەیان جێبەجێبکەن.