زووم..
سەرپەرشتیاری گومرگیی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی چواری مانگی رابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن تۆن کەلوپەل هەناردەی هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوە.
خالید جەنگجو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی مێهر دەڵێت، ئەم بڕە کاڵایە بەهاکەی ٣٤٥ ملیۆن دۆلارە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە رووی کێشەوە بە رێژەی ١٥٪ و لە رووی بەهاوە بە بە رێژەی ٦٥٪ زیادیکردووە.
ئاشکراشیکرد، کەلوپەلی ئاسن و پۆڵا، تەلی مسی پاڵاوتە، و بەرهەمی ناوماڵ و پاککەرەوە، کە لە مادەی پلاستیکی دروستکراون بەرهەمی سەرەکی هەناردەکراون.
باسی لەوەش کرد، ژمارەی گەشتیارە هاتووەکان لە سنوورەکانی پارێزگاکە لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا بە رێژەی ٢٤٪ و ژمارەی دەرچووەکانیش ٣٧٪ زیادیکردووە.
پارێزگای ورمێ نزیکەی هەزار کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا هەیە، ئەوەش وایکردووە ئاڵوگۆڕی سنووری و ترانزێت ببێتە یەکێکە لە گەورەترین داهاتە گرنگەکانی پارێزگاکە.