زووم..
شەوی رابردوو چەند کەسێک نووسراوێکیان، کە بە زمانی کوردی لەسەر شەقامێکی سەرەکیی ئامەد نووسرابوو “بەهێواشی، پێشڕەوی بۆ پیادەیە”، شێواند و تائێستا دەستگیرنەکراون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئامیداخەبەر، نووسینەکە لەبەردەم شەقامی سەرەکیی گەورەشارەوانی ئامەد و شەقامی ئۆفیس لەلایەن گروپێکەوە شێوێنراوە.
وەک ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە دیارە، گروپەکە لە کاتژمێر سێ و 21 خولەکی بەرەبەیان بە ئۆتومبێلێک و بارهەڵگرێک شەقامەکەیان گرتووە و ئەو کارەیان ئەنجامداوە.
لەو شەقامەدا، هەمان نووسراو بە زمانی تورکیش نووسراوە، بەڵام گرووپەکە تەنها نووسراوە کوردییەکەیان شێواندووە.
هەفتەی رابردووش لە وانی باکووری کوردستان نووسینی “پێشڕەوی بۆ پیادەیە”، کە بە کوردی نووسرابوو، شێوێنرا، دواتر شارەوانیی شارەکە دووبارە نووسینە کوردییەکەیان لە شەقامەکە نوسییەوە.
گەورەشارەوانییەکانی وان و ئامەد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ـی ئازاری ئەمساڵ کەوتنەوە دەست دەم پارتی، کە پێشتر لەلایەن حکومەتەوە قەیومیان بۆ دانرابوو.