زووم..
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی بەرزبێتەوە و خێرایی با کەمتر بێتەوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت، بەڵام ناوچەکانی رۆژهەڵات کەمێک نزمتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەش هاتووە، خێرایی با بەگشتی مامناوەند دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەناوچەکانی گەرمیان لە کاتی ئێوارە چالاک ببێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات پلەکاتی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلە بەرزببێتەوە و خێرای باش مامناوەند دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی بۆ ئەمڕۆ داناوە و دەڵێت، هەولێر ٤٣ پلە دەبێت، کەرکوک و هەڵەبجە ٤٤ پلە، گەرمیان ٤٥ پلە و زاخۆ ٤١ پلە، دهۆک و سۆران ٤٠ پلە، لە سلێمانیش ٣٩ پلە و حاجی ئۆمەرانیش ٢٨ پلە دەبێت.