زووم..
پەرلەمانی تورکیا پرۆژەی یاسایەکی خستووەتە بەر باس، بۆ ئەوەی کێشەی زۆربوونی ژمارەی سەگە بێلانەکانی پێ چارەسەر بکات، بەڵام ئەو کەسانەی نەیاری پرۆژە یاساکەن، بە گومانەوە لە یاساکە دەڕوانن و دەڵێن: لەوانەیە ببێتە هۆی ئەنجامدانی هەڵمەتی بەرفراوان بۆ کوشتن و بنەبڕکردنی سەگەکان.
حکومەتی توکیا دەڵێت: چوار ملیۆن سەگ لەو وڵاتەدا بوونیان هەیە، ئەگەر ئەو یاسایە تێبپەڕێندرێت، ئەوا رێگە دەدرێت سەگە هار و نەخۆشەکان بکوژرێن، بەپێی ئەم یاسایە هەر کەسێک سەگی خۆی هەبێت و دەستی لێهەڵبگرێت ئەوا بڕی ٦٠ هەزار لیرە پێبژاردنی لێدەسەندرێت، کە دەکاتە هەزار و ٨٠٠ دۆلار.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە لەبارەی سەگەکانەوە قسەیکرد و گوتی، ئەم کێشەیە هەتادێت ئاڵۆزتر دەبێت.
سەرۆککۆمار گوتیشى: هیچ وڵاتێکی پێشکەوتووی تر کێشەی لەمشێوەیە یەخەی پێناگرێت، پەتای سەگەنازیش لە وڵاتەکەدا بڵاوبۆتەوە، بەڵام خەڵکیش دەیانەوێت خۆیان بتوانن بەناو شەقامەکاندا بە بێ کێشە هاتوچۆ بکەن.