زووم..
جەنگی ئۆکراین بەردەوامە و زیندانیانی ئۆکراینی لە ئامادەکاریدان بۆ بەشداریکردن لە جەنگەکە.
پاڤلۆ فەرماندەی پێشووی کەتیبەی شکڤالە و دەڵێت، ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە وا لەو خەڵکە بکەین لەڕووی جەستەییەوە زۆر زیاتر دەتوانن ئەنجامبدەن لەوەی وێنای دەکەن.
ئارتیم، زیندانییەکی ئۆکراینییە و بەشداری لە مەشقەکەدا کردووە، ئەو دەڵێت: ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئازادکردنی وڵاتەکەی و ئەنجامدانی کارێکی بەسود تا تەواوی ژیانی بگۆڕێت و بەشێوەیەکی خاوێن دەست بە ژیان بکاتەوە.
لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراین پڕۆژە یاسایەکی واژۆکرد، کە رێگەدەدات بە هەندێک زیندانی تا بەشداری لە شەڕدا بکەن.
بەگوێرەی یاساکە، تەنها ئەو کەسانە دەتوانن خزمەتی سەربازی بکەن کە سزاکانیان قورس نیە، ئەو کەسانەی کەسێک یان زیاتریان کوشتووە، یاخود دەستدرێژیی سێکسی و تاوانی دژی ئاسایشی نەتەوەییان ئەنجامداوە ناتوانن لەم خزمەتەدا بەشداریبکەن.