زووم..
ئەدریانۆ بوراس شوانێکە، شارەزای مەڕبڕینەوەیە، بەڵام لەناوچەیەکی دیاریکراودا شوانکارەیی ناکەن، بەڵکو هەمووساڵێک لە مانگی ئایارەوە هەتا ئەیلول ناوچە جووتیاری و شوانکارەییەکانی ناو ئیسپانیا و پورتوگال دەگەڕێن و مەڕ دەبڕنەوە.
بە گوتەى ئەو شوانکارە، ئەم کارە لەپێناوی باشتربوونی تەندروستیی مەڕەکاندا ئەنجامدەدرێت، بەدەم ئەنجامدانی کارەکەیانەوە مۆسیقای پانک لێدەدەن و پێشیانوایە ئەو مۆسیقایە مەڕەکان ئارامدەکاتەوە.
هەروەها ئەم شوانکارانە بڕوایانوایە، کە رەوشی شارەکانیان باش نییە، بۆیە دەبێت ئاگایان لە هێشتنەوەی لادێکان بێت.
مەڕبڕەوەکان بەدوای ئەنجامدانی کارەکەی خۆیاندا سنوری وڵاتان دەبڕن، ترسی ئەوەیان لێنیشتووە لە ئیسپانیا و لە پورتوگال رێژەی مەڕداری کەم ببێتەوە، چونکە خەڵک لادێکان چۆڵدەکەن و بەرەو شارەکان دەکشێن، ئەوانەشی دەمێننەوە، لەبریی راگرتنی مەڕ، چەند مانگایەک رادەگرن، کە ئەوان بڕینەوەیان ناوێت.