زووم:
لەبارەی رووداوی کوشتنی گەنجەکەی سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، ئەوەی لە سلێمانی روویداوە قابیلی قبووڵ نییە و بافڵ تاڵەبانی لێی بەرپرسە.
لاهور شێخ جەنگی لە دوای بەشداری لە پرسەی ئەو گەنجە قسەی بۆ زووم کرد و گوتی، ئەوەی لە سلێمانی روودەدات پێچەوانەبووەتەوە، نابێت هێزی کۆماندۆ و دژەتیرۆر بێنە نێو شار.
شەوی رابردوو لە ناوچەی لەفەفرۆشەکانی گەڕەکی راپەڕین لە رووداوێکی تەقەکردندا کاسبکارێکی ناوچەکە کوژرا و کاسبکارێکی دیکەش برینداربوو.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکردووە و هاوەڵەکەی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوه به تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە رادەستی هێزەگای ئاسایش کراوە.
کەسوکاری گەنجە کوژراوەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی سکاڵایان تۆمارکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوی کوشتنی گەنجەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە.