زووم..
بتڵێکی گەورەی کلۆری شل لە کارگەیەکی توانەوەی کانزاکان لە ناوچەى زەورا لە رۆژهەڵاتی بەغداد تەقیەوە و بەهۆیەوە چەندین کەس تووشی خنکان هاتن.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد راگەیەنراوێکى لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاتژمێر شەشی ئیوارەى ئەمڕۆ زانیارییان پێگەیشتووە کە بەهۆی تەقینەوەى بتڵێکى گەورەى گازی کلۆرەوە لە رۆژهەڵاتی بەغداد، چەند حاڵەتێکى خنکان و برینداربوون تۆمارکراون.
دەشڵێت، بۆیان دەرکەوتووە رووداوەکە بەهۆی تەقینی بوتڵیکى گەورەى کلۆری شلەوە بووە.
فەرماندەییەکە نووسیوشیەتى، رووداوەکە بووەتەهۆی خنکاندنی ژمارەیەک هاووڵاتی و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی هەندیکیان جێگیرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ئاماری قوربانییان و وردەکاریی رووداوەکە بەردەست نین و دواتر بڵاوی دەکەنەوە.