88
زووم…
قایمقامى قەزاى ماوەت رایگەیاند، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە ئاگر لە سنوورى گوندى گەڵاڵە کەوتووەتەوە.
کامەران حەسەن، قایمقامى قەزاى ماوەت لەوبارەیەوە بە زوومى گوت: هێشتا ئاگرەکەى گوندى گەڵاڵە کۆنترۆڵ نەکراوە و بەوهۆیەوە زیانێکى زۆر بە رەز و باخى هاووڵاتیانى ناوچەکە گەیشتووە.
گوتیشى، ئاگرەکە سنوورى گوندەکانى گوڵاڵە و خەزێنەى گرتووەتەوە و هاووڵاتیانى ناوچەکە لە هەوڵى کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەدان.
هاوکات، هاووڵاتیانى گوندى گەڵاڵە داواى بەهاناوەچوونیان لە خزم و دۆستەکانیان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە.