120
زووم..
سەرپەرشتیاری گومرگی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرداگرتنی 90 تۆن مریشکی بەستووی بەڕازیلی لە دەروازەی باشماخ لە مەریوان راگەیاند.
فەرامەرز ئومێدی بە ئاژانسی هەواڵی مێهری گوتووە، لە کاتی پشکنینی چوار بارهەڵگری ساردکەرەوە، کە مریشکیان هەڵگرتبوو، 89 هەزار و 500 کیلۆگرام مریشکی بەستووی بەڕازیلی دۆزراوەتەوە، ئامادەکراون بۆئەوەی رەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، بازرگانەکان ویستویانە وەکو کاڵای رێگەپێدراو هەناردەی هەرێمی کوردستانی بکەن، بەڵام لە لایەن گومرگی باشماخەوە وەک کاڵای قاچاخ دەستی بەسەرداگیرا.
گوتشیی، بەهای ئەو بارە قاچاخە بە زیاتر لە 65 هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت، هەروەها 9 کەسی پەیوەندیدار بەو بارەوە دەستگیر کراون، کە لەگەڵ دۆسیەکە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری مەریوان کراون.