زووم..
فەڵەستینییەکان لەنێو داروپەردووی خانووە رووخاوەکانیاندا لە کەمپی نوسەیرات دێن و دەچن و هاوار دەکەن و دەڵێن: “چیتر ماندووین جەنگ رابگرن”.
نەهیل ئیسلیم ئاوارەیەکی فەلەستینیی کەمپی نوسەیراتە، خۆی دەڵێت: ئەمە دووەم جارە ماڵەکەی بۆردوومانکراوەتەوە.
یەکێکی دیکە لەو ئاوارانەی لە کاتی بۆردومانەکە لە ماڵەوە بووە محەمەد سەید دیابە، ئەو دەڵێت، کاتی بۆردومانەکە خەڵک بە هاوار و گریانەوە رایانکردووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان بۆ سەر کەرتی غەزە و تا ئێستا روون نییە کەی بە تەواوەتی جەنگەکە کۆتایی دێت.
رۆژی چوارشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێک گەیشتە واشنتن، دوێنێ لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکە کۆبووەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، لە کۆبوونەوەکەدا بایدن داوای ئاگربەستی بەپەلەی غەزە و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئازدکردنی بارمتەکانی لە ناتانیاهۆی کردووە.