زووم..
لە باکووری کوردستان چەند شوێنێکی نهێنی لەژێر شارێکی مێژووییدا دۆزراوەتەوە، کە نزیکەی هەزار ساڵ پێش زاین شوێنی ژیان بووە.
لە رێگای دەرگایەکی کراوەوە بەدیوی ژێرزەمینێکدا، راڕەوێک دەتباتە شارێکی دێرین و بەرفراوان، کە نزیکەی سێ هەزار ساڵە لەژێر زەویدا بە کپی ماوەتەوە.
دۆزینەوەی ئەم شارە ژێرزەمینییە بە رێکەوت بوو، مێژووناسان دەڵێن نزیکەی نۆ سەد ساڵ پێش زایین ئاوەدان بووە.
ئەو شارەى دۆزراوەتەوە، ناوى شاری میدیاتە لە باکووری کوردستان و نزیکە لە سنووری سوریاوە، لە رێگای هەڵکەندنی زەویی ژێر راڕەوێکی ناو شاری میدیاتەوە، ساڵی ٢٠٢٠ دۆزراوەتەوە.
مەروان یاووز مێژوونووسێکی شارەزای کلتوری دێرینی ناوچەکەیە و ئاماژەکانی ئەو شوێنەوارە رووندەکاتەوە.
شاری ئێستای میدیات لە مێژوودا پێیگوتراوە ماتیات، کاروانسەرا و رێگای هاتوچۆی پادشای ئاشوورییەکان بووە، لە مێژووەکەی خۆیدا نووسیویەتی ماتیاتی داگیرکردووە.
ئەو خەڵکەی، کە لەسەر ئاینی فەڵەیی یاقووبی بوون، لە چەوسانەوەی دەستی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی هەڵاتوون، لەم شوێنەی ناو چیادا ئەم شارە ژێرزەمینییەیان بۆ خۆحەشاردانیان دروستکردووە.